ئه‌وروپائیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕۆما بە هەمیشەیی سمۆڵینگی دەوێت و مانچستەریش پارەیەکی زیاتر

یاریگا- ئاستی کریس سمۆڵینگی بەرگریکاری ئینگلیزی دڵی ڕاهێنەر و هاندەرانی  ڕۆمای بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە و یانەکە چاوی لەوەیە گواستنەوەکەی بکاتە هەمیشەیی.

سمۆڵینگ لە گواستنەوەکانی هاوینەدا بە شێوەی خواستن لە مانچستەر یونایتدەوە ڕووی کردە پایتەختی ئیتاڵیا، دوای ئەوەی لەلایەن سۆڵشایەری ڕاهێنەرەوە بە تەواوەتی پشتی پێ نەدەبەسترا.

بو گوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، ڕۆما دەیەوێت گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی و بۆ ئەم مەبەستەش بڕی 10 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئامادە کردووە. لە بەرامبەریشدا شەیتانە سوورەکان 20 ملیۆن یۆرۆیان وەک نرخەکەی دیاری کردووە.

هەر بە گوێرەی سەرچاوەکە، خودی یاریزانەکەش چاوەڕێی کۆتا وادەی گرێبەستەکەی دەکات کە لە 2020 کۆتایی دێت، بۆیە تا ئەوکات ئەگەر ڕێککەوتنەکە ئەنجام نەدرا، ئەوا بواری لە بەردەمدا دەبێت بۆ ئەوەی وەک یاریزانێکی ئازاد بڕیاری خۆی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button