ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا چۆن گرێبەستکردنی لەگەڵ ئێمباپێ رەتکردەوە؟

راهێنەری ئەوکاتە هەڵەیەکی کوشندەی نەکردووە؟

یاریگا –

بارسێلۆنا لە ساڵی 2017 رەتیکردەوە گرێبەست لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ واژۆ بکات.

خاڤیێر بۆرداس، بەڕێوەبەری پێشووی وەرزشی بارسێلۆنا بۆ یەکەمجار، رەتکردنەوەی ئێمباپێ لە بارسا ئاشکرا دەکات.

بۆرداس بەشداری لە بەرنامەی ئێل چیرینگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانیدا کرد. بۆرداس کاری لەگەڵ ساندرۆ رۆسێل و جۆزێپ بارتۆمیو کردووە. بەڕێوەبەری پێشووی وەرزشی بارسا دووپاتیدەکاتەوە، ئەگەر بڕیارەکە بەدەست ئەوبووایە، لە ساڵی 2017 گرێبەستی لەگەڵ کیلیان واژۆ دەکرد.

لە ساڵی 2017 بارسا بڕی 222 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەی نێیمار دا سیلڤا خەرج کرد، بەڵام لە جیاتی گواستنەوەی کیلیان، بارسا گرێبەستی لەگەڵ عوسمان دێمبێڵی واژۆ کرد.

هەرچەندە بڕیاری گواستنەوەی دێمبێڵی بەبڕی 147 ملیۆن یۆرۆ، نەیتوانی ئامانجەکان بپێکێت و بووە یاریزانێکی بێسوود لە بارسا، بۆیە لە هاوینی رابردوودا دەستبەرداری بوون و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد. بۆرداس دەڵێت

ئەگەر بڕیارەکە بەدەست من بووایە، گرێبەستم لەگەڵ ئێمباپێ واژۆ دەکرد، ئەوکاتە رەنگە ئۆفەرەکانی ئێمەی قبووڵ کردایە. هەرچەندە هیچ بڕە پارەیەکمان دەستنیشان نەکردبوو، بەڵام نرخی ئەوکاتی لە دەوروبەری 100 ملیۆن یۆرۆ دەبوو. بەڵام ئەوکاتە راهێنەری پێی گوتین، دێمبێڵییان دەوێت، هەرچەندە بژاردەی گواستنەوەی هەردوو یاریزانەکە هەبوو.

شەش ساڵ دوای لەدەستدانی دەرفەتی گواستنەوەی ئێمباپێ، ئێستا ئەستێرە فەرەنسییەکە نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button