ئینگلتەراگرنگترین

محەمەد سەڵاح نهێنی پارێزگاریکردنی لە ئاست بەرزییەکە ئاشکرا دەکات

وردەکارییەکان بۆ تۆڕی ESPN ئاشکرا دەکات

یاریگا –

محەمەد سەڵاح لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا، باسی لە چۆنیەتی پارێزگاریکردن لە ئاستی ئێستای دەکات.

سەڵاح بە یەکێک لە باشترین گۆڵکارانی مێژووی پرێمەرلیگ دادەندرێت و یەکەمجارە نهێنییەکانی پارێزگاریکردن لە ئاستەکەی دەکات.

ئەستێرە میسڕییەکە ئاشکرای دەکات، لە کاتی پشوودا، کاتەکانی بە یاری شەتڕەنج، یۆگا و تێبیری (تێڕامان) بەسەر دەبات. سەڵاح بەمشێوەیە قسەکانی بۆ تۆڕی ESPN کرد

نزیکەی هەموو رۆژێک شەتڕەنج دەکەم، کاتێکی زۆریش بە یۆگا بەسەر دەبەم و رۆژانە تێربیری (Meditation) دەکەم. دەمەوێت خۆم بە شتی وردەوە سەرقاڵ بکەم نەک تەنیا سەرنج لەسەر تۆپی پێ بێت. کاتێک بیر لەخۆم دەکەمەوە، دەمەوێت باشترین وەشانی خۆم لە تۆپی پێ پیشان بدەم. بەڵام وەک مرۆڤێک، پێویستیم بە جێبەجێکردنی کاری دیکەشە.

لیڤەرپوول ئێستا پێشەنگی پرێمەرلیگە و ململانێی توند لەگەڵ ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی دەکات. سەڵاح رۆڵێکی گەورە لە ململانێکەدا دەگێڕێت و هەوڵی بردنەوەی پرێمەرلیگ و یۆرۆپالیگ دەدەن.

محەمەد سەڵاح ناوی لە لیستی یاریزانانی یاری لووتکەی سبەی یەکشەممە لە بەرامبەر مانچێستەر یونایتد دا هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button