ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

یانەیەكی زلهێزی ئیتاڵیا زانیۆلۆی دەوێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا پێشهاتی نوێیان سەبارەت بە داهاتووی نیكۆلۆ زانیۆلۆی ئیتاڵی و یاریزانی یانەی گاڵاتاسەرای توركی ئاشكرا كرد.

لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا زانیۆلۆ لە ریزەكانی گاڵاتاسەرایەوە بە شێوەی خواستن و تا كۆتایی وەرز پەیوەندی بە ئاستۆن ڤێلاوە كرد.

پێشتر زانیۆلۆ یاری بۆ چەند یانەیەكی ئیتاڵی كردووە لەوانە ئینتەر میلان و رۆما.

بەپێی زانیارییەكانی جیانلوكا دی مارزیۆ لە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت; یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بە تەواوی هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی نیكۆلۆ زانیۆلۆ دەدات، دەیەوێت لە دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی و لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازێتەوە ریزەكانی.

بەپێی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، جیۆڤانی مانا، بەڕێوەبەری وەرزشی نوێی ناپۆلی، دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا بجەنگێت لەپێناو بەدەستهێنانی واژۆی زانیۆلۆ.

لە ماوەی رابردوودا چەند سەرچاوەیەكی دیكە ئاماژەیان بەوە دەكرد كە یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانیش لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا هەوڵی بەدەستهێنانی ناوەڕاستكارە ئیتاڵیەكە دەدات.

نیكۆلۆ زانیۆلۆ

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا زانیۆلۆ بەشداری لە 22 یاری كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button