ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا و جواو کانسێلۆ رێککەوتوون

کانسێلۆ حەزی لە مانەوەیە

یاریگا –

بارسێلۆنا خەریکە گرێبەستی گواستنەوەی جواو کانسێلۆ دەکاتە هەمیشەیی و هەنگاوی جددی ناوە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا، کانسێلۆ لە ریزەکانی بهێڵێتەوە و گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی.

کانسێلۆ لە هاوینی رابردوو بە خواستن لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد، ئەمەش بەهۆی ناکۆکی نادیاری لەگەڵ پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مان سیتی.

تاوەکو ئێستا بارسێلۆنا گفتوگۆی فەرمی لەبارەی گواستنەوەی کانسێلۆ لەگەڵ مان سیتی دەستپێنەکردووە، بەڵام مان سیتی لانی کەم داوای بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی کانسێلۆ دەکات و ئەم بڕە پارەیەش بۆ گەنجینەی ئێستای بارسا قورسە.

یەکێک لە بژاردەکان بەردەم بارسێلۆنا و کانسێلۆ بریتییە لەوەی، گرێبەستی خواستنی یاریزانە پۆرتوگالییەکە بۆ ساڵێکی دیکەش درێژبکەنەوە و لە هاوینی ساڵی 2025 گرێبەستەکەی بکرێتە هەمیشەیی.

کانسێلۆ دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە و بە کارکردن لەگەڵ چاڤی هێرناندێز دڵخۆشە، بەڵام نادیاری چارەنووسی چاڤی، کاریگەری لەسەر بڕیاری کانسێلۆ یاریزانانی دیکەش دەبێت.

کانسێلۆ لەم وەرزەدا چوار گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و 33 یاریشی لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکاندا کردووە.

بارسێلۆنا لەم هەفتەیەدا یارییەکی چارەنووسسازی لە چامپیۆنزلیگ هەیە و لە یاری چوونی قۆناخی هەشتدا، میوانداری پاریس سانجێرمان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button