ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

داهاتووی ئانسۆ فاتی نادیارە

یاریگا-

یاریزانی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا ئانسۆ فاتی کە ئەم وەرزە بەشێوەی خواستن یاری بۆ بڕایتن دەکات، بەدوای یانەیەکی دیکەدا دەگەڕێت.

سپۆرتی کەتەلۆنی لە نوێترین هەواڵیدا سەبارەت بە فاتی بڵاوی کردەوە، بڕایتن نایەوێت گرێبەستەکەی فاتی نوێ بکاتەوە، هەر بۆیە بارسێلۆناش هەوڵدەدات دەستبەرداری یاریزانەکە بێت.

بە پێی هەمان سەرچاوە مێندێز کە بریکاری کارەکانی فاتیە، لە ئێستادا بەدوای یانەیەکی گونجاودا دەگەڕێت تاوەکو یاریزانە لاوەکە گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات.

ئانسۆ فاتی تەمەن 21 ساڵ، لە سەرەتای ئەم وەرزەدا بەشێوەی خواستن بۆ یەک وەرز لە بارسێلۆناوە روویکردە یانەی بڕایتنی ئینگلیزی.

فاتی لە پرێمەرلیگ بەشداری 15 یاری کردووە، تەنیا 2 گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button