ئیسپانیاگرنگترین

بەم زووانە یانەیەکی ئیسپانی دەچێتە گفتوگۆی گواستنەوەی ئاردا گولەرەوە

یاریگا –

یانەیەکی ئیسپانی نیازی هەیە دۆخی ئاردا گولەر بقۆسێتەوە و دەنگۆ هەیە بەم نزیکانە بچێتە گفتوگۆوە لەگەڵ ریاڵ مەدرید.

هاوینی رابردوو یانە شاهانەکە سەرکەوت بەسەر رکابەرەکانیدا بەتایبەت بارسێلۆنا لە قایلکردنی لاوە تورکیەکە لە یانەی فەرنەرباچەوە بۆ پایتەختی ئیسپانیا بە بڕی ٢٠ ملیۆن یۆرۆ.

بە گەشتنی بە مەدرید، نەهامەتی بەرۆکی ناوەڕاستکارەکەی گرت و پێکان لە دوای پێکان زیاتر لە پێکهاتەکەی کارلۆ ئەنچلۆتی دوورتری دەخستەوە. یەکەم یاری ناوبراو کەوتە ٧ی یەنایەری ئەم ساڵەوە لە جامی شای ئیسپانیا بەرانبەر ئاراندینا. تا ئێستا لە حەوت بەشداریکردنیدا بە درێسی مێرنگیەوە ٩٨ خولەک یاری کردووە. هەر بۆیە ریاڵ چاوی لەوەیە بینێرێتە دەرەوە بە شێوەیەکی کاتی بۆ دوورخستنەوەی لە فشارەکانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ و قەڵای سپی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەکرەم کونوری رۆژنامەنووسی تورکی و شارەزای بواری گواستنەوەکان، یانەی ریاڵ سۆسیداد لە دوای یارییەکانی ئەم وەرزەوە دەچنە گفتوگۆی فەرمیەوە بۆ گواستنەوەی گولەر بە شێوەی خواستن.

سۆسیداد ئێستا پلەی شەشەمی ریزبەندی لالیگایان گرتووە و لەم پێگەی ئێستاشیاندا ناتوانن لە دوو پاڵەوانێتیە ئەوروپیە گەورەکەی وەک چامپیۆنز لیگ و یۆرۆپا لیگ بەشداری بکەن. بەوەش چاوەکان لەسەر گولەر تەنها لە یارییەکانی خولی ئیسپانی دەبێت یاخود کۆنفرانس لیگ ئەگەر هاتوو سەرکەون بۆ ئەو پاڵەوانێتیە ئەوروپیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button