ئیسپانیا

موچەی ناوبژیوانانی لالیگا ئاشکرا دەبێت

پێگەی ئەتلەتیک مووچەی ناوبژیوانانی لالیگا ئاشکرا دەکات.

ئەمساڵ ناوبژیوانان لەژێر فشارێکی زۆردان بەهۆی ئەو هەڵانەی لە کاتی یارییەکاندا دەکرێن و زیاتر لە جارێکیش لە ئیسپانیا ناوبژیوانان سزادراون و سڕکراون کە سەرەڕای هەبوونی ڤاڕ، هێشتا هەڵەی گەورە ئەنجام دەدەن.

 

٠لەم سەروبەندەدا، ئەتلەتیک دەڵێت, ناوبژیوانانی لالیگا ساڵانە مووچەیەکی جێگیری  157 هەزار دۆلاری وەردەگرن (13 هەزار دۆلاری مانگانە) . جگە لە مووچەی جێگیر، لەکاتی بەڕێوەبردنی هەر یارییەکەدا بڕی 5300 دۆلار وەردەگرن، لەگەڵ 27 هەزار دۆلای دیکە بۆ مافی فرۆشتنی وێنەکانیان.

ئەگەر ئەو ناوبژیوانە لەسەر تەکنەلۆژیای ڤاڕ بێت، ئەوا لە کاتی یارییەکاندا لەبری 5300  دۆلار، 2600 دۆلار وەدەگرێت.

ئەگەر ناوبژیوانێکی لالیگا، هەموو هەفتەیەک یارییەک بەڕێوەببات ئەوا تەنها لە یارییەکانی خول، ساڵانە بە کۆی گشتی بڕی 385 هەزار دۆلار وەدەگرێت (جگە لە یارییەکانی جام، پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان و هەڵبژاردەکان).

بابەتی زیاتر

Back to top button