ئینگلتەراگرنگترین

کڵۆپ: حەزم لە سەیرکردنی یارییه‌كانی مان سیتی و ئارسناڵ نییە

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپووڵ رایگەیاند، لە هەفتەکانی کۆتایی ئارەزووی بینینی یارییەکانی ئارسناڵ و مانچێستەر سیتی ناکات.

کڵۆپ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ یارییەکەی شێفیڵد یونایتد گوتی، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی دڵه‌راوكێ نه‌بم له‌ گه‌ڕه‌كانی كۆتایی سه‌یری یارییه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی و ئارسیناڵ  ناكه‌م، تەنانەت نەمدەزانی ئەمشەو ئارسناڵ و مان سیتی یاری دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ یاییه‌كمان به‌رامبه‌ر یه‌كتر نه‌ماوه‌، بۆیە چاوەڕێی ئەوەم هه‌موو یارییه‌كان سەرکەوتن بەدەستبهێنن، پێویستە خاڵەکانمان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و یارییەکانمان ببەینەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، ساڵانێک لەمەوبەر، کاتێک سەیری یارییم دەکرد و حه‌زم ده‌كرد لیستەر سیتی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوە رووینەدا، ئەوە دواجار بوو له‌ كۆتاییه‌كان سه‌یری یاریی تیپی ركابه‌ر بكه‌م، چونكه‌ له‌وكاته‌، لێدانی دڵم بەرز دەبێتەوە، تووشی دڵه‌راوكێ ده‌بم.

لەکۆتاییدا گوتی، بە یاریزانە بەردەستەکان یاری دەکەین، بۆ نمونە کورتیس گەڕاوه‌ته‌وه‌، بەڵام مه‌رج نیه‌ بتوانێت 90 خولەک یاری بکات، دەتوانێت چەند خولەکێک یاری بکات، به‌گشتی یاریزانه‌كانم ده‌یانه‌وێت له‌ هه‌موو یارییه‌كان بردنه‌وه‌ تۆماربكه‌ن.

بابەتی زیاتر

Back to top button