ئینگلتەراگرنگترین

ڤان دایک باس لە کاردانەوە سۆزەکیەکانی کۆتا یاری کڵۆپ دەکات

یاریگا –

ڤیرجڵ ڤان دایک باس لە کاردانەوە چاوەڕوانکراوەکانی کۆتا یاری یۆرگن کڵۆپ دەکات وەک راهێنەری لیڤەپوول و بە چرکەساتێکی سۆزەکی ناو دەبات.

زستانی رابردوو بوو کڵۆپ بە راگەیاندنێکی شۆکئامێز هاندەرانی ڕێدزی هەژاند کاتێک کە بڕیاری رۆیشتنی ئاشکرا کرد لەم هاوینەی دێت، دوای نۆ ساڵی لەبیرنەکراو و دەستکەوتی مەزن بۆ یانەکە.

لە بارەی ئەنجامدانی کۆتا یاریی، ڤان دایک بەم شێوەیە باس لە کاردانەوە چاوەڕوانکراوەکانی کرد:

من کەسێکی زۆر سۆزەکییم. حەزم لە ماوڵئاواییکردن نییە. وەک کاپتن، رەنگە کەمێک قسە بکەم. ئەو رۆژە رۆژێکی زۆر سامناک دەبێت. ئەوە تەنها راهێنەر نییە کە دەڕوات، لە دوای ئەو زۆر شت دەگۆڕێن و بەشێکی ستافەکەتش دەڕۆن. تا ئەو رۆژەیش دێت، دەبێت بجەنگین و ئەرێنی بین هەموو هۆش و کۆششمان بخەینە سەر ئەوەی تا وەرزەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ بهێنین.

بەرگریکارە هۆڵەندییەکە کۆڵەگەیەکی تیمەکەی کڵۆپ بووە هەر لەو کاتەوەی ساڵی ٢٠١٨ لە ساوسهامپتنەوە گواسترایەوە ئانفیلد. سەرکردایەتی جەنگاوەرەکانی لیڤەرپوولەکەی راهێنەرە ئەڵمانییەکەی کردووە لە بردنەوەی نازناوەکان بەتایبەت پریمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button