ئینگلتەراگرنگترین

بۆچی لە دوای یارییەکەی برێنتفۆرد، یاریزانانی مان یونایتد درێسەکانیان بەخشییە هاندەران؟

شەیتانە سوورەکان رێزێکی زۆر لە هاندەرانیان دەگرن

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد لە دوای یاری رابردوویان بەرامبەر برێنتفۆرد، تەواوی درێسەکانیان بەخشییە هاندەران.

لە یاریگای جی-تێک، مان یونایتد 1-1 لەگەڵ برێنتفۆرد یەکسانبوو، دوای ئەوەی لە دوا خولەکی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا، برێنتفۆرد گۆڵی یەکسانبوونەوەی کرد و خۆشییەکانی شەیتانە سوورەکانی لەباربرد.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، یاریزانانی مانچێستەر یونایتد وەک رێزێک لە هاندەرانی خۆی کە لە شاری مانچێستەرەوە گەشتی برێنتفۆردیان کردبوو، تەواوی درێسەکانیان بەخشی. چونکە یارییەکە کاتژمێر 20:00 بە کاتی لەندەن بەڕێوەچوو و لە دوای تەواوبوونی یارییەکەش، شەمەندەفەری گەڕانەوە بۆ مانچێستەر نەمابوو. بۆیە وەک رێزێک بڕونۆ فێرناندێز، کاپتنی یانەکە بیرۆکەی بەخشینی درێسەکانیدا.

مەیسن ماونت
مەیسن ماونت لە ساتی تۆمارکردنی گۆڵی یەکەمی یارییەکە – لەندەن، بەریتانیا

جیا لە هاندەرانی نێو یاریگا، کۆمەڵێک درێسی دیکەیان بەخشییە هاندەرانی لاو، کە لە دەرەوەی یاریگا چاوەڕێی یاریزانانیان دەکرد.

سبەی پێنجشەممە، کەتیبەکەی ئێریک تێن هاخ لە ستامفۆرد بریج دەبێتە میوانی چێڵسی. هەرچەندە مان یونایتد 11 خاڵ لە ئاستۆن ڤیلای خاوەن پلەی چوارەمەوە دوورە، بەڵام تاوەکو کۆتایی لە پێناو گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ دەجەنگێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button