ئینگلتەراگرنگترین

سێ یاریزانی سەرەکیی مان سیتی بەرانبەر ئاستۆن ڤیلا یاری ناکەن

یاریگا –

پێش یارییە قورسەکەیان بەرانبەر ئەستۆن ڤیلا، پیپ گواردیۆلا ئامادەنەبوونی سێ یاریزانی سەرەکی راگەیاند.

مانچێستەر سیتی هەفتەی رابردوو لە پریمەرلیگ بە تاکە خاڵێک قایل بوو پاش یەکسانبوونی سپی لەگەڵ ئارسیناڵی رکابەری بۆ نازناوەکە و بەوەش هەردوو یانە خزمەتێکی گەورەیان بە لیڤەرپوول کرد.

سبەی شەو لەنێو یاریگای ئیتیحاد، لە میانی هەفتەی ٣١ی خولەکە، پیپ گواردیۆلا پێشوازی لە ئونای ئێمری و جەنگاوەرەکانی دەکات کە سەرسەختانە چاوی لەوەیە ئەستۆن ڤیلا بگەیەنێتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

بۆ ئەو یارییە، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا پیپ ئامادەنەبوونی دوو یاریزانی پشتڕاست کردەوە کاتێک پرسیاری لێ کرا سەبارەت بە هەریەکە لە جۆن ستۆنز، کایل واڵکەر و ئیدەرسن.

پێم وانیە ئامادەبن، ستۆنز رەنگە، بەڵام ئەو دوانەیتر هیچ. ناسان ئاکێیش پێکراوە. هیوادارم زوو بگەڕێتەوە. ماوە چاکبوونەوەی نازانم، بەڵام بە دڵنیاییەوە بۆ یارییەکانی داهاتوو ئامادە نابێت.

سیتی دوای یەکسانوونەکەی لەگەڵ گەنەرز، ئاڵای سپی هەڵکرد و لەڕێگەی راهێنەرەکەیانەوە رایانگەیاند کە ئێستا نازناوەکە لە دەستی ئەواندا نەماوە.

لیڤەرپوول ٦٧ خاڵی هەیە و پێشەنگە و، هەریەکە لە ئارسیناڵ و سیتیزنس بە ٦٥ و ٦٤ خاڵ دووەم  و سێیەمیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button