ئیسپانیاگرنگترین

چارەنووسی کیپا بۆ ئەم هاوینە ئاشکرا کرا

یاریگا –

رۆژنامەنووسێک چارەنووسی کیپا ئاریزابالای گۆڵپارێزی یەکلایی کردەوە کە ئێستا بە خواستن لە ریزەکانی ریاڵ مەدریدە.

کیپا هاوینی ٢٠١٨ کاتێک لە ئەتڵەتیک بیڵباوەوە گواسترایەوە چێڵسی، بوو بە گرانترین گۆڵپارێز لە مێژوودا کە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ لەسەر خەزێنەکەی بلووز کەوت.

گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە تا هاوینی ٢٠٢٣ لە ستامفۆردبریج مایەوە و، بەهۆی پێکانە درێژخایەنەکەی تیبۆ کۆرتواوە کارگێڕی ریاڵ مەدرید وەک بژاردەیەکی گونجاو کیپایان بە خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک گواستەوە.

بە گوێرەی زانیاریییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، کیپا لە مانگی یۆنیۆی ئەم ساڵ و دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چێڵسی.

لە دابڕانە درێژخایەنەکەی کۆرتوادا، ریاڵ کێبڕکێیەکی خستە نێوان هەریەکە لە کیپا و ئاندرێ لونینی بۆ پارێزگاریکردن لە تۆڕی گۆڵەکەیان، ئەگەرچی ئیسپانییە ٢٩ ساڵانەکە بۆ چەند یارییەک توانی خۆی بسەلمێنێت، بەڵام ئەوە بەردەوامیی نەبوو تا پێگەکەی بۆ رکابەرە ئۆکرانیەکەی لە دەست دا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button