ئینگلتەرا

مۆرینیۆ رۆژی لەدایکبوونی 100 ساڵەی هاندەرێکی چێڵسی پیرۆز دەکات

ئاڵف دێرینترین هاندەری چێڵسییە

یاریگا –

جۆسێ مۆرینیۆ وەک جاران ‘سپێشەڵ وەن’-ە و پیرۆزبایی یادی لە دایکبوونی هاندەرێکی دێرینی چێڵسی دەکات.

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر چێڵسی هەیە، چونکە لە دوو ماوەی جیاوازدا راهێنەرایەتی یانە لەندەنییەکەی کردووە، بۆیە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هاندەران هەیە.

شەممەی پێشوو یادی لەدایکبوونی 100 ساڵەی ئاڵف وێڵس، دێرینترین هاندەری چێڵسی بوو، مۆرینیۆش لە یادی نەکرد و پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی لێکرد.

سپێشەڵ وەن سێ پرێمەرلیگ، سێ جامی خول و جامی FA لەگەڵ چێڵسی بردووەتەوە. هەروەها مۆرینیۆ دڵخوازترین راهێنەری ئاڵف وێڵسە. مۆرینیۆ لەبارەی دێرینترین هاندەری بلووز دەڵێت

ئاڵف، شەڕەفێکی گەورەیە یادی لەدایکبوونت پیرۆز بکەم. بەڕاستی شتێکی زۆر سەرنجڕاکێشە بەمشێوەیە تێکەڵی تۆپی پێ بووبیت. خۆشەویستیت بۆ یانەکە شتێکی گەورەیە. رێزێکی زۆرم بۆت هەیە.

ئاڵف لە ناوچێی نیوبێری، بێرکاشایەر دەژیت و چێڵسی لە رۆژی لەدایکبوونیدا، بلیتێکی بزنسی بۆ ئاڵف بڕی و ئامادەی یارییەکەی بێرنلی بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button