ئاسیاسعودیەگرنگترین

هیلال پێكانی هێرشبەرێكی راگەیاند

ماوەیەكی زۆر دووردەكەوێتەوە...

یاریگا –

یانەی هیلالی سعودی پێكانی هێرشبەر و گۆڵكاری یانەكەی ئەلێكساندەر میترۆڤیچی راگەیاند.

لە یاری رابردووی هیلال بەرامبەر شەباب میترۆڤیچ لە خولەكی 34ی یارییەكەدا تووشی پێكان بوو بە هۆیەوە یاریگای جێهێشت.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا هیلال رایگەیاند:

لەو پشكنینانەی كە ئەلێكساندەر میترۆڤیچ ئەنجامیداوە، دەركەوت كە تووشی پێكان لە ماسولكەكانی پشتەوە بووە و بۆ ماوەی شەش هەفتە چارەسەری بۆ وەردەگیرێت.

بەوەش لە كاتێكی گرنگ و هەستیاردا تیمەكەی خیسۆس گرنگترین یاریزانی بۆ ماوەیەكی زۆر لەدەستدا.

ئەلێكساندەر میترۆڤیچ

میترۆڤیچ شەش هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە و لە یارییەكانی بەرامبەر (ئەخدود، خلیج، نەسر، یاری هاتن و چوون بەرامبەر عەین لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا، ئەهلی، فەتح، ئیتیحاد).

بابەتی زیاتر

Back to top button