عێراقگرنگترین

دهۆک بەهۆی رووداوەکانی یاریی قوە جەوییە پێنج یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەکات

یاریگا –

بەهۆی رووداوەکانی یاریی بەرامبەر قوە جەوییە، پێشبینی دەکرێت یانەی دهۆک بە ئەنجامدانی پێنج یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی سزا بدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، بەگوێرەی پەڕاوی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەبەر ئەوەی سێیەمجارە لەم وەرزە هاندەرانی دهۆک سەرپێچی دەکەن، پێشبینی دەکرێت یانەی دهۆک بە ئەنجامدانی پێنج یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی سزا بدرێت.

لەبەر ئەوەی سێیەمجارە هاندەرانی دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق سەرپێچی دەکەن، پێشبینی دەکرێت لێژنەی تەمبێکردن بڕیار بدات یانەی دهۆک پێنج یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بکات و بە پێبژاردنی زیاتر لە 20 ملیۆن دیناریش سزایان بدات.

یانەی دهۆک ئەگەر پێنج یاریی لە یاریگای خۆی دوور بخرێتەوە و ئەم سزایەی بەسەردا بسەپێنرێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی یاریگا یارییەکانی خۆی دەگوازێتەوە یاریگای فڕانسوا هەریری و لە هەولێر میوانداریی یارییەکانی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکات.

لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، پێشتر لە یاریی بەرامبەر زاخۆ گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هاندەران دهۆکی خانەخوێ و زاخۆ دروست ببوو، لە یاریی بەرامبەر قوە جەوییە لە گەڕی بیستەم چەند هاندەرێک هێرشیان کردە سەر یاریزانانی میوان و گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو.

یانەی هەولێریش بەهۆی سەرپێچییەکانی هاندەرانی سزادراوە و یاریی داهاتووی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر قاسم لە یاریگای دهۆک دەکات، یانەکەی قەڵاومنارە یاریگای دهۆکی بۆ ئەو یارییە بە یاریگای خۆی دەستنیشان کردووە و لە گەڕی بیست و یەکەم لە یاریگای دهۆک یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button