کوردستانگرنگترینیاریگا

هەڵسەنگاندنی یاریگا | دانا کامەران ئەستێرەی گەڕی بیست و حەفتەمی خولی نایابی کوردستان بوو

یاریگا –

دانا کامەران هێرشبەری پێشمەرگەی هەولێر بە ئەستێرەی گەڕی بیست و حەفتەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، کە لە هەر گەڕێک تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی خولەکە دەستنیشان دەکات.

دانا کامەران هێرشبەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر کە بە تۆمارکردنی 16 گۆڵ لە 27 یاری پێشەنگی گۆڵکارانی خولی نایابی کوردستانی گرتووە، لە گەڕی بیست و حەفتەم لە یاریی بەرامبەر هەولێر دوو گۆڵی کرد و رۆڵی یەکلاکەرەوەی لە سەرکەوتنی یانەکەی هەبوو.

دانا کامەران لە خولەکەکانی 50 و 70 لە یاریی بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر دوو گۆڵی کرد کە یانەکەی پیرمام 3-2 بردنەوەی بەدەستهێنا و لەسەر رکابەریکردنی ئاکرێ پێشەنگی خولەکە بەردەوامە.

دانا کامەەران، ئەستێرەی گەڕی بیست و حەفتەم
دانا کامەەران، ئەستێرەی گەڕی بیست و حەفتەم

لە گەڕی بیست و حەفتەمی خولی نایابی کوردستاندا لە هەشت یاریی خولەکە 21 گۆڵ تۆمارکران، ئاکرێ و پێشمەرگەی هەولێر بردنەوەیان بەدەستهێنا، بەڵام شێروانە لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڵ هەندرێن یەکسان بوو دوو خاڵی لەدەست دا.

پێشمەرگەی هەولێر لەم وەرزە خاوەنی بەهێزترین هێلی هێرشبردنە و لەکۆی 27 یاری 41 گۆڵیان تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button