عێراقگرنگترین

دهۆک داهاتی یارییەکەی ئەمشەو پێشکەشی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەکات

یاریگا –

دهۆک داهاتی یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر قوە جەوییە پێشکەشی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەکات.

یانەی دهۆک بڕیاریداوە تەواوی داهاتی فرۆشتنی بلیتی یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر قوە جەوییە لە گەڕی بیستەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە زیانلێکەوتووانی لافاوەکە ببەخشێت، کە هەفتەی رابردوو بەهۆی لافاو زیان بەر سەدان ماڵ کەوت و چوار کەس بوونە قوربانی.

یانەی دهۆک رایگەیاندووە، تاوەکو 24 کاتژمێر بەر لە دەستپێکی یارییەکە زیاتر لە 10 هەزار بلیتی یارییەکە فرۆشراون، کە پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 20 هەزار هاندەر لە یارییەکەی دهۆک و قوە جەوییە ئامادەبن.

جگە لەوەی داهاتی فرۆشتنی بلیتی یارییەکە پێشکەشی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەکرێت، یانەی دهۆک سندوقێکی بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری داناوە بۆ ئەوەی کۆمەکی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بکات.

ئەمشەو کاتژمێر 09:30 دهۆک لە یاریگای خۆی لە گەڕی بیستەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداریی قوە جەوییە دەکات، پێش ئەم یارییە قوە جەوییە بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە و دهۆکیش بە 29 خاڵ لە پلەی شەشەم دێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا راستەوخۆ بە دەنگی ئارمانج محەمەد کۆمێنتاری تایبەتی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە سۆشیاڵ میدیا یارییەکە دەگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button