ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

گواردیۆلا بەر لە جەنگی بێرنابیۆ ترسی لێ نیشتووە

پیپ گواردیۆلا نیگەرانە لە کەمیی ماوەی پشووی نێوان یارییەکان بەر لە رووبەرووبوونەوەی ریاڵ مەدرید.

ئەمڕۆ لە یاری لوتکەی پریمەرلیگ، تیمەکەی گواردیۆلا رووبەرووی ئارسناڵ دەبنەوە. گواردیۆلا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکە ترس و نیگەرانی خۆی نەشاردەوە لە خشتەی یارییەکانی بەر لە یارییە ئاگرینەکەی چامپیۆنزلیگ و  وتی

دوای ئەم یارییە، چوارشەممە بەرامبەر ئەستۆن ڤیلا یاری دەکەین کاتژمێر 8:15 خولەکی شەو (بە کاتی مانچێستەر)، دواتر رۆژی شەممە کاتژمێر 12:30ی شەو بەرامبەر کریستال پاڵاس دەبێت. پاشان رۆژی سێ شەممە بەڕێ دەکەوین بۆ مەدرید. ئەمە لە کاتێکدا ریاڵ مەدرید نۆ رۆژی لەبەردەم دایە خۆی بۆ یارییەکەی ئێمە ئامادە بکات. جیاوازییەکە زۆر زۆرە، هەوڵمدا یەک رۆژ زیاترم بدەنێ بەڵام ئەستەم بوو بۆ ئێمە.

یارییە بەهێزەکەی چامپیۆنزلیگ شەوی 4/9 دەبێت کاتژمێر 10:00 بە کاتی کوردستان.

ریاڵ مەدرید ئەمشەو رووبەرووی ئەتڵەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە و تا رووبەروبوونەوەی مان سیتی هیچ یارییەکی دیکەی نیە ئەمەش بەهۆکاری ئەوەی، رۆژی شەممەی داهاتوو یاری کۆتایی کۆپا دێل رەی لە نێوان بلباو و مایۆرکا بەڕێوەدەچێت و بەهۆیەوە هیچ یارییەکی لالیگا ئەنجام نادرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button