ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 22:00بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیك بلباو بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30ی لالیگا.

بۆ ئەو یارییە ریال مەدرید لە تواناكانی هەریەك لە ڤینیسیۆس جونیۆر، كاماڤینگا، ئالابا، سێبایۆس و كۆرتوا بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: لونین

هێڵی بەرگری: كارڤاخال، چوامینی، رودیگەر، مێندی

هێڵی ناوەند: ڤاڵڤێردی ، كاماڤینگا ، كروس، بێڵینگهام

هێڵی هێرشبردن: براهیم دیاز، رۆدریگۆ

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 72 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی لالیگا دێت و بلباویش بە 56 خاڵ لە ریزبەندی چوارەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button