ئینگلتەراگرنگترین

لە خراپترین وەرزی چێڵسیدا پاڵمەر خۆی گەیاندە ریزی گەورەکانی یانەکە

یاریگا –

یانەی چێڵسی لە خراپەوە بۆ خراپتر دەڕوات و لە پریمەرلیگ کە گەورەترین رکابەریە تێیدا بەردوام بێت، لە پلەی ١١ دێن پاش ئەوەی ئەمشەویش لە یاریگای خۆیاندا ٢-٢ بەرامبەر بێرنلی یەکسان بوون لە هەفتەی ٣٠ی خولەکە.

سەرەرای ئەنجامە ناپێویستەکانی بلووز، کۆڵ پاڵمەر بەردەوامە لە سەلماندنی خۆی و وەک ئەستێرەیەکی یەکەمی شینپۆشەکانی لەندەن خۆی ناساندووە.

پاڵمەر ئەمشەو بەرامبەر میوانەکەیان توانی دوو گٶڵ بکات و هاندەرانی چێڵسی لە خۆی دڵنیا بکاتەوە کە هاوکات خۆی گەیاندە ریزی ناوە دیارەکانی مێژووی یانەکە لە یەکەم وەرزیدا لە ستامفۆردبریج.

بەو دوو جار هەژاندنی تۆڕی بێرنلی، ئەستێرە ئینگلیزیەکە کۆی ژمارەکەی گەیاندە ٢١ (١٣ گۆڵ و ٨ ئەسیست) لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا. بەوەش بوو بە پێنجەم یاریزان لە مێژووی چێڵسیدا دوای یەکەم وەرزی بگاتە ٢٠ جار بەشداریکردن لە ژمارەی گۆڵدا لە دوای هەر یەکە لە فلۆید هاسیلبەینک ٢٠٠٠-٢٠٠١ بە بەشداریی، ئێدن هازار ٢٠ بەشداریی لە وەرزی ٢٠١٢-٢٠١٣، دیگۆ کۆستا ٢٣ لە وەرزی ٢٠١٤-٢٠١٥ و سیسک فابریگاس کە هەمان وەرزی کۆستا ٢١ جار بەشداری لە گۆڵەکانی بلووزدا هەبوو.

یاریزانە ٢١ ساڵانەکە لە سێپتەمبەری رابردوو بە بڕی ٤٢.٥ ملیۆن پاوەند و گۆڕانکارییەکان لە مانچێستەر سیتیەوە گواسترایەوە بۆ چێڵسی کە ماوەی گرێبەستەکەی بۆ حەوت ساڵە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button