ئه‌مریکا

راهێنەری مەیامی وادەی گەڕانەوەی مێسی ئاشکرا دەکات

لیۆنێل مێسی کەی دەگەڕێتەوە؟

یاریگا –

لیۆنێل مێسی بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکەی بەرامبەر نیویۆرک سیتی ئامادە نابێت.

خافێر مۆرالێس، یاریدەدەری راهێنەری ئینتەرمیامی دووپاتی کردەوە، لیۆنێل مێسی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی پێکانەوە لە بڕبڕەی ڕاستیدا بەرامبەر نیویۆرک سیتی یاری ناکات.

بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارن ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە رۆژی چوارشەممە بگەڕێتەوە ناو یاریگا بۆ یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی پاڵەوانانی کۆنکاکاف بەرامبەر مۆنتەری لە خولی مەکسیکەوە ئامادە ببێت.

مۆرالێس لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی:

لیۆ لەگەڵ دکتۆرەکان کاردەکات، بۆ یاری داهاتوو ئامادە نابێت و هەوڵدەدەین رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یاری بەرامبەر مۆنتەری یاری بکات.

مێسی لە 13ی ئازارەوە نەیتوانیوە یاری نەکردووە و پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش نەکرد بۆ یارییە دۆستانەکان بەرامبەر کۆستاریکا و ئەلسەلڤادۆر ئامادە نەبوو.

لویس سوارێزی یاریزانی ئینتەرمیامی بە تۆمارکردنی 4 گۆڵ گۆڵکاری کۆنفرانسی رۆژهەڵاتی خولی پیشەگەری ئەمریکییە. مەیامی لە پێنج یاریدا کە مێسی بەشداری کردووە نەدۆڕاوە، بەڵام لەو کاتەوە، لە کۆی سێ یاری بەبێ مێسی لەدوو یاریدا تووشی شکست بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button