ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

بێکهام بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی نێیمار دەنگۆی گەورە درووست دەکات

یاریگا –

نوێترین دەرکەوتنی نێیمار دا سیلڤا، لەگەڵ دەیڤد بێکهام، دەنگۆی گەورە درووست دەکات.

نێیمار وەرزێک گرێبەستی لەگەڵ هیلالی سعودی ماوە، لە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە کۆتایی دێت، دەتوانێت بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

لە ئێستاوە رۆژنامەکانی ئیسپانیا باس لە گەڕانەوەی یاریزانەکە بۆ بارسێلۆنا دەکەن، پێشبینی دەکەن دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ هیلال، جارێکی دیکە درێسی یانە کاتالۆنییەکە بپۆشێت.

بەڵام دەیڤد بێکهامی هاوخاوەنی ئینتەر مایەمی، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی و هاوژینەکەی و نێیمار دەنگۆی گەورەی درووستکردووە و ناوی ئەستێرەکەی سامبا بەو یانەیەشەوە بەستراوەتەوە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by David Beckham (@davidbeckham)

بێکهام لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام نوسیوییەتی: بەخێربێیت بۆ مەیامی هاوڕێکەم، بە ئیمۆجی پێکەنینەوە (تەنیا بۆ ژەمی ئێوارە)، کە دەیڤد مەبەستی ئەوەیە کۆبوونەوەکەیان تەنیا بۆ نانخواردن بووە.

نێیماریش لە ماوەی رابردوو حەزی خۆی بۆ یاریکردن لەگەڵ مێسی و سوارێز نەشاردووەتەوە، ئەگەر پەیوەندی بە مەیامی بکات جارێکی دیکە سیانەی MSN یەکدەگرنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button