ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی لاو ریال مەدرید جێدەهێڵێت

یاریزانە لاوەکە نیگەرانە

یاریگا –

پاولۆ یاگۆ، یاریزانی لاوی ریال مەدرید لە کەمی بەشدارییەکانی نیگەرانە و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا یانە مەدریدییەکە جێبهێڵێت.

رۆژانامەی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید رێگە لە چوونە دەرەوەی یاریزانی 16 ساڵان ناگرێت و ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکان بگرێت، چونکە گرێبەستی یاریزانە ئیسپانییەکە لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

یاگۆ یەکێکە لە دیارترین بەرهەمەکانی ئەکادیمیای ریال مەدرید، بەڵام کەمی بەشدارییەکانی لەگەڵ تیمی ژێر 19 ساڵان نیگەرانی کردووە.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، دەستەی هونەری مەدرید زۆر متمانەی بە تواناکانی یاگۆ نییە، بۆیە ئامادەیە رێگە بە چوونە دەرەوەی بدات.

یاگۆ لە ماوەی پێنج ساڵدا زیاتر لە 150 گۆڵی لەگەڵ تیمە جیاوازەکانی ئەکادیمیای مەدرید کردووە، دواتر خۆرخێ مێندێس بووە بریکاری یاریزانەکە و لە ساڵی 2022 یەکەم گرێبەستی فەرمی و پیشەگەری واژۆکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button