ئه‌ڵمانیاگرنگترین

زیدان نابێتە راهێنەری بایرن میونشن و ناگلیسمان نزیکترین بەربژێرە بگەڕێتەوە یانەکە

یاریگا –

زینەدین زیدان نابێتە راهێنەری بایرن میونشن و ناگلیسمان نزیکترین بژاردەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە یانە ئەڵمانییەکە.

کەناڵی سکای سپۆرتسی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، زینەدین زیدان لە پلانیدا نییە هاوینی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بگرێتە ئەستۆ، ئێستا دی زێربی و ناگلیسمان دیارترین بەربژێرن بۆ ئەوەی ببنە راهێنەری داهاتووی باڤارییەکان.

کەناڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ئۆلی هۆنیس سەرۆکی یانەی بایرن میونشن دوێنێ پێنجشەممە دانی بەوەداناوە کە ناگلیسمان کاتی پێویستی پێنەدراوە و شایستەی ئەوەیە جارێکی دیکە ببێتەوە راهێنەری بایرن میونشن، کە تۆماس تۆخێل کۆتایی ئەم وەرزە واز لە راهێنەرایەتی یانەکە دەهێنێت.

دوای ئەوەی چابی ئەلۆنسۆ رایگەیاند وەرزی داهاتوو لە بایەر لیڤەرکوزن بەردەوام دەبێت، بایرن میونشن بیر لە هەریەکە لە خۆزێ مۆرینیۆ و زینەدین زیدان و ئەنتۆنیۆ کۆنتی رۆبێرتۆ دی زێربی دەکاتەوە، کە دی زێربی و ناگلیسمان نزیکترین بەربژێرن بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو ببنە راهێنەری بایرن میونشن.

بابەتی زیاتر

Back to top button