فه‌ره‌نساگرنگترین

چوونی ئێمباپێ بۆ ڕیاڵ پلانەکانی ئارسیناڵی ئینگلیزیشی تێک داوە!

یاریگا –

رۆیشتنی چاوەڕوانکراوی کیلیان ئێمباپێ لە پاریس سان جێرمان تەنها نیگەرانی بۆ یانەکەی پایتەختی فەرەنسا نەبوو، پلانی ئارسیناڵی پایتەختی ئینگلتەرایشی تێک داوە.

دوای ئەوەی ئێمباپێ لەم زستانە پاریسی ئاگەدار کردەوە لە نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی کە هاوین بەسەر دەچێت، پی ئێس جی کەوتە خۆی بۆ هەرچی زوو دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەکی گونجاوی سوپەرستارەکەیانە. ئەو توانایەیشی لە چاڤی سیمۆنز دەبینێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی میرەری بەریتانی، ئارسیناڵ خوازیار بوون گرێبەست پێشکەشی هاوتا فەرەنسیەکەیان بکەن بۆ گواستنەوەی سیمۆنز کە ئێستا بە خواستن لە لایبزیگی ئەڵمانیە. بەڵام هەموو پلانەکەیان لێ شێوێندرا کاتێک رۆیشتنی کیلیان یەکلایی بووەوە و بژاردەی یەکەمی پاریس بوو بە گەڕاندنەوەی ئەستێرە هۆڵەندییەکە بۆ باخچەی شازادەکان کە ماوەی دوو وەرزە بەهۆی خواستنەوە لە ئایندهۆڤن و لایبزلیگ یاری دەکات.

سیمۆنز، کە لە هەمان پێگەی ئێمباپێ یاری دەکات، لەم وەرزە لە ٣٦ یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان توانیویەتی خۆی بنوێنێت. بە جۆرێک نۆ گۆڵی کردووە و ١٣ ئەسیستیشی هەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button