ئینگلتەراگرنگترین

لێدوانی ئارتێتا لەبارەی ئامادەبوونی یاریزانە پێکراوەکانی بۆ یاریی مانچێستەر سیتی

یاریگا –

ئارتێتا هێشتا لە ئامادەبوونی یاریزانە پێکراوەکانی بۆ یاریی بەرامبەر مانچێستەر سیتی بێ هیوا نەبووە و دەڵێت ‘دەبێت تاوەکو سبەی چاوەڕێ بکەین’.

مایکڵ ئارتێتا، بەڕێوەبەری هونەری ئارسێناڵ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی ئەم هەفتەیەی پرێمەرلیگ لەبارەی یاریزانە پێکراوەکانی یانەکەی دەڵێت :’هێشتا هیوایەک هەیە بوکایۆ ساکا، گابریێل مارتینێلی و گابریێل ماگالایس بۆ یاریی مانچێستەر سیتی ئامادە بن، هەرچەندە هێشتا بەشداریی راهێنانەکانیان نەکردووە، بەڵام سبەی ئێمە یەکەیەکی دیکەی راهێنانمان هەیە، هێشتا هیوایەک هەیە بۆ یارییەکەی مان سیتی لە پێکهاتەی یانەکەماندا بن’.

ئارتێتا لەبارەی گواردیۆلا و یارییەکەی یەکشەممە دەڵێت :’گواردیۆلا باشترین راهێنەری جیهانە و بە چەندان میل لەپێشەوەیە، یارییەکەی یەکشەممە بۆ هەردوو لامان گرنگە، هەر یانەیەک یارییەکە بباتەوە هەنگاوێکی باش دەچێتە پێشەوە، بۆیە ئەو یارییە زۆر کاریگەر دەبێت’.

رۆژی یەکشەممە ئارسێناڵ لە یاریی لوتکەی پرێمەرلیگ لە یاریگای ئیتیحاد دەبێتە میوانی مانچێستەر سیتی، کە ئارسێناڵ بە کۆکردنەوەی 64 خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە و بە جیاوازیی گۆڵ لەپێشەوەی لیڤەرپوول دێت و مانچێستەر سیتیش خاڵێکی کەمتری هەیە و لە پلەی سێیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button