ئینگلتەرا

بە گوێڕەی داتا باشترین هێرشبەری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەستنیشان کرا

یاریگا –

بەگوێرەی ئاماری ئۆپتا، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی، ئێرلینگ هاڵاند باشترین هێرشبەری خولی ئینگلیزی نییە، هەروەها بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانەوە داروین نونێز، هێرشبەری لیڤەرپوول لە ئەو باشترە.

داتا نوێیەکان باشترین هێرشبەری پرێمەرلیگی لەم وەرزەدا ناساندووە، ئەمەش پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان هالاند نییە. بڕیارە هەفتەی داهاتوو خولی ئینگلیزی دەستپێبکاتەوە و ئارسیناڵ و لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی لە شەڕێکی سێ لایەنە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکەدان. هاوکات کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی پشکی چامپیۆنزلیگ لەنێوان ئەستۆن ڤێلا و تۆتنهام و مانچێستەر یونایتد بەردەوامە.

ئەو یانانەی بەدوای خاڵێکی زیاتردا دەگەڕێن، قووڵ دەبنەوە لە شیکاری ئاماری و راپۆرتێکی نوێی سکواوکا و ئۆپتا باشترین هێرشبەرانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ ئاشکرا دەکات.

ئەم هەڵسەنگاندنە لەسەر بنەمای داتاکانی xG (گۆڵی چاوەڕوانکراو) بەبێ لێدانی سزا، گۆڵ، گۆڵ و ئەسیست، ئەسیستی چاوەڕوانکراو، هەلی دروستکردنی گۆڵ، کۆنتڕۆڵی بەرگری، لێدان، پاس، وردی لێدان، ژمارەی لێدانەکانە درووستەکان کراوە.

ئێرلینگ هالاند

هەموو هێرشبەرانی پرێمەرلیگ بەم هۆکارانە هەڵسەنگێندران و ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی ئێرلینگ هاڵاند ناوی لەناو لیستی 5 هێرشبەری سەرەکیدا نییە، بەڵام یاریزانانی لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد لەم ریزبەندییەدا جێگیرکراون.

داروین نونێز، هێرشبەری لیڤەرپوول، سەرەڕای ئەوەی زۆر سەرکەوتوو نەبووە، بەڵام دوای ئەوەی کۆی گشتی نمرەی 78%ی بەدەستهێنا، بە لەبەرچاوگرتنی هەموو هۆکارە پەیوەندیدارەکان، بانگەشەی ئەوە دەکات کە باشترین هێرشبەری ئەم وەرزی خولی ئینگلیزییە. یاریزانە ئۆرۆگوایییەکە لەم وەرزەدا پێشتر لەلایەن هاندەرانی رکابەری لیڤەرپوڵەوە گاڵتەی پێدەکرا، بەڵام تا ئێستاش 17 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بۆ لیڤەرپوول کردووە. توێژینەوەکە و ئامارە کۆتاییەکان بە پشتبەستن بە ئاستی ئاماری هەر یاریزانێک بە تێکڕا لە هەر 90 خولەکێکدا، نونێزی وەک باشترین هێرشبەری پرێمەرلیگ دەستنیشان کرد.

ئۆلی واتکینس

ئۆلی واتکینزی هێرشبەری ئەستۆن ڤێلا زۆرترین گۆڵی لە دوای نونێز کردووە کە رێژەی 76%ی بەدەست هێناوە. ئەم یاریزانە تەمەن 28 ساڵە، کە 16 گۆڵی بۆ تیپەکەی ئونای ئیمری تۆمار کردووە، ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کردووە.

راسموس هۆیلۆند هێرشبەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتد بە کۆی گشتی 75% گەیشتە پلەی سێیەمی ریزبەندی. دوای ئەوەی 15یاری چاوەڕێی یەکەم گۆڵی لە پریمەرلیگ کرد، ئەو یاریزانە گەنجە بوو بە بچووکترین یاریزان کە لە 6 یاری لەسەریەک لە پرێمەرلیگ گۆڵ تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button