ئینگلتەراگرنگترین

وۆڵکەر بۆ یارییەکەی ئارسیناڵ ئامادەیە؟ گواردیۆلا تووشی کێشەیەکی گەورە بووەتەوە

گواردیۆلا لە ئامادەیی بەرگریکارانی دڵنیانییە

یاریگا –

رەنگە مانچێستەر سیتی بەبێ کایڵ وۆڵکەر لە پرێمەرلیگ رووبەڕووی ئارسیناڵ ببێتەوە.

وۆڵکەر لە یاری نێوان ئینگلتەرا و بەرازیل لە خولەکی 20 بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت و بەگوێرەی پشکنینەکان دەرکەوتووە، تووشی پێکانی ماسوولکەی ران ‘هامسترینگ’ بووە.

وۆڵکەر بەشداری لە یاری دووەمی ئینگلتەرا لە بەرامبەر بەلجیکا نەکرد و ئێستا پێپ گواردیۆلا هەموو هەوڵێک بۆ ئامادەکردنی بۆ یاری لووتکەی بەرامبەر ئارسیناڵ دەدات.

هەرچەندە پێکانەکە مەترسیدار نییە، بەڵام وۆڵکەر پێویستی بە کاتە تاوەکو چاک دەبێتەوە و پێویستی بە کاتی زیاترە تاوەکو لەڕووی جەستییەوە خۆی ئامادە بکات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، وۆڵکەر پشنینی کردووە و رێژەی ئامادەیی بۆ یارییەکەی ئارسیناڵ 50-50 یە.

لەلایەکی دیکەوە، تاوەکو ئێستا گواردیۆلا لە ئامادەیی جۆن ستۆنس بۆ یارییەکە دڵنیانییە، ئەویش لە یارییەکەی بەلجیکا تووشی پێکان بوو و هەروەها مانوێل ئاکانجیش لەگەڵ سویسرا تووشی پێکانێکی سووک بووە.

بەشداری نەکردنی وۆڵکەر، ستۆنس و ئاکانجی کێشەی گەورە بۆ گواردیۆلا دروست دەکات، چونکە لە خزمەتەکانی ئێدەرسنیش بێبەشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button