ئینگلتەرا

ئێریک تێن هاخ لە مانچێستەر یونایتد دەمێنێتەوە؟

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ هاوینێکی گەرم دەکات و ئێریک تێن هاخ لە پلانەکاندایە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە، مانچێستەر یونایتد پێشوازی لە گەڕانەوەی چەندین یاریزانی پێککراو کرد، ئەمەش بووە هۆی باشتربوونی ئەنجامەکانیان، هەرچەندە دوو یاری بەرامبەر یانەکانی فولهام و مانچێستەر سیتی دۆڕاند، بەڵام دوو بردنەوەی گرنگی لە جامی FA و پرێمەرلیگ بەسەر یانەکانی لیڤەرپوول و ئێڤەرتن تۆمارکرد.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر مانەوەی تێن هاخ نەدراوە، چونکە لە دوای فرۆشتنی 25%ی پشکەکانی یانەکە بە گروپی کۆمپانیاکانی ئینیەس – Ineos، پێشبینی گۆڕانکاری گەورە دەکرێت، بەڵام تێن هاخ ئێستاش لە پلانەکانی سێر جیم راتکڵیفدایە.

ئەگەر مان یونایتد بیر لە دوورخستنەوەی تێن هاخ بکاتەوە، ئەوا پێویستە بڕی 15 ملیۆن پاوەند بە راهێنەرە هۆڵەندییەکە بدات، ئەمەش ئەگەر نەیتوانی بە لێکتێگەیشتن کۆتایی بە گرێبەستەکە بهێنێت.

یانەکانی بایرن میونشن، لیڤەرپوول، نیوکاسڵ یونایتد، چێڵسی، بایەر لیڤەرکوزن، بارسێلۆنا بە دوای راهێنەر دەگەڕێن، بۆیە بازاڕی راهێنەران گەرمە و مانچێستەر یونایتد نایەوێت هەنگاوی خێرا بنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button