ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چەندین یانەی ئەوروپی کێبڕکێ لەسەر بێنتۆ دەکەن

یارییەکەی نێوان ئینگلتەرا و بەرازیل بووەتە خێر و بەرەکەت بۆ بێنتۆ

یاریگا –

چێڵسی یەکێکە لە گرنگیپێدەرە سەرەکییەکان بە بێنتۆ، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەرازیل و ئاتلێتیکۆ پاراناینسی.

تۆڕی هەواڵی Globo Esporte بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا، هەوڵی گواستنەوەی گۆڵپارێزی تەمەن 24 ساڵان بدات، هەرچەندە یانەکانی ئینتەر میلان، بێنفیکا، وۆڵڤز و نۆتینگهام فۆرێست چاویان بڕیوەتە بێنتۆ.

بە گوێرەی دوایین پێشهاتەکان بێت، چەندین پەیوەندی جیاواز بە بریکاری گۆڵپارێزی بەرازیلی کراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا، بریکارەکەی لەگەڵ بەرپرسانی ئاتلێتیکۆ پاراناینسی کۆدەبێثەوە و دۆخەکەیان لەگەڵ باس دەکات.

تاوەکو ئێستا تەنیا یەک ئۆفەری فەرمی بە بێنتۆ گەیشتووە و ئەویش رەتکراوەتەوە، بەهای ئۆفەرەکە 16 ملیۆن دۆلار بوو.

بێنتۆ بەشداری لە یاریی دۆستانەی هەڵبژاردەی بەرازیل و ئینگلتەرا کرد، ئەمەش بەهۆی پێکانی ئێدرسن، گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی و ئالیسۆن بەیکەر، گۆڵپارێزی لیڤەرپوول.

تاوەکو ئێستا بێنتۆ 149 یاری بۆ پاراناینسی کردووە و یەکەم یاریشی لە ساڵی 2020 کرد.

چێڵسی کێشەی جدی لە گۆڵپارێزیدا هەیە و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو تەواوی کێشەکان چارەسەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button