ئیسپانیاگرنگترین

نوێترین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی کاماڤینگا

یاریگا –

پێکانەکەی کاماڤینگا بەوە شێوەیە قورس نییە کە پێشبینی دەکرا و بۆ یاریی داهاتووی ریال مەدرید بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو ئامادە بێت.

ماریۆ کۆرتیگانا رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی زە ئەتلەتیک ئاشکرایکردووە، پێکانەکەی ئێدوارد کاماڤینگا ناوەڕاستکاری ریال مەدرید بەو شێوەیە قورس نییە کە پێشبینی دەکرا، کاماڤینگا پێکانەکەی سووکە و بە رێژەیەکی زۆر بۆ یاریی رۆژی یەکشەممە بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو ئامادە دەبێت.

کاماڤینگا بەگوێرەی پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە پێکانەکەی سووکە، کە لە یاریی دۆستانەی فڕەنسا و چیلی لە پاژنپەیی تووشی پێکان بوو، نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.

کاماڤینگا بۆ یاریی ریال مەدرید لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی ئامادە دەبێت کە رۆژی 9ـی مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button