جیهانگرنگترین

ئێندریک: خەونم به‌ تۆماركردنی یەکەم گۆڵم لە یاریگای بێرنابیۆ ده‌بینی

یاریگا –

ئێندریک، هێرشبەری لاوی هەڵبژاردەی بەڕازیل، دڵخۆشی خۆی به‌ تۆماركردنی گۆڵێک بەرامبەر ئیسپانیا دەربڕی.

ئێندریک لە لێدوانەکانیدا کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌ گوتی، خەونم بەوە دەبینی یەکەم گۆڵم لە بێرنابیۆ تۆماربکەم، بۆ ئەم دوو گۆڵەی به‌رامبه‌ر ئینگلتەرا و ئیسپانیا قەرزاری هاوڕێکانم و دۆریڤاڵی ڕاهێنەری بەڕازیلم كه‌ متمانه‌ی پێم هه‌بوو.

هه‌روه‌ها گوتیشی، زۆر دڵخۆشم بەو شتانەی لە ژیانمدا روودەدەن، زۆریش پێزانینم هەیە، هیوادارم بتوانم باشترین ئاستی خۆم پێشكه‌ش بكه‌م.

ئێندریک لە 15ی کانونی یەکەمی رابردوو بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید کرد، بڕیارە هاوینی داهاتوو بە فەرمی پەیوەندی بە یانه‌كه‌ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button