ئیسپانیاگرنگترین

لاپۆرت گاڵتە بە ڤینیسیۆس دەکات

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکی دۆستانە، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری هەڵبژاردەی بەرازیلی کرد، یارییەکە بە یەکسانبوون 3-3 کۆتایی هات.

ئامانجی سەرەکی رێکخستی یارییەکە لە سانتیاگۆ و لە نێوان ئەو دوو هەڵبژاردەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشە رەگەزپەرستییانە بوو کە بەردەوام لە ئیسپانیا دەکرێنە سەر ڤینیسیۆس.

بەڵام یارییەکە لە چەند کاتێکی جیاواز توندوتیژی بەخۆیەوە بینی، لە رووداوێکی یارییەکە شەڕ لە نێوان جونیۆر و ئێمریک لاپۆرت درووست دەبێت، ئەستێرە بەرازیلییەکە سەرەتا پاڵێک بە بەرگریکارەکەی ماتادۆر دەنێت، دواتر لەیەکتر دووردەخرێنەوە.

دوای ئەو رووداوە، هەژمارێک لە پلاتفۆڕمی ئێکس ڤیدیۆی دیمەنەکەی پۆست کردووە، وەک توانج لەسەری نوسیووە “تەنیا دەمەوێت یاری تۆپی پێ بکەم”

بەرگریکارەکەی نەسڕی سعودیش لە هەمان پۆست گاڵتە بە ڤینیسیۆس دەکات و نوسیوییەتی “رەنگە ویستبێتی سەما بکات؟ ”

ئەمەش دوای ئەوە دێت، بەر لە یارییەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی رەگەزپەرستی پرسیاری زۆر لە ڤینی کرا، یاریزانەکە بە پرسیارەکان دڵتەنگ بوو، بە گرییانەوە گوتی “من دەمەوێت تەنیا یاری تۆپی پێ بکەم”

بابەتی زیاتر

Back to top button