ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

بێڵینگهام باس لە یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر بەلجیكا دەكات

یاریگا –

جود بێڵینگهام، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی بەلجیكا دەكات.

شەوی رابردوو ئینگلتەرا لە یاریگای وێمبڵی میوانداری هەڵبژاردەی بەلجیكای كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

گۆڵی دووەم و یەكسان بوونی ئینگلتەرا لەلایەن بێڵینگهام لە خولەكی 95 تۆمار كرا.

لە دوای یارییەكە و لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا بێڵینگهام گوتی:

یارییەكی نایاب بوو، دەمانزانی ئەگەر دوو یاری لەسەر یەك بدۆڕێنین تووشی كێشە دەبین، یاریزانی زۆر هەن كە پێشتر یاریم لەگەڵ نەكردبوون.

پێوویستە سوود لە هەموو ئەو هەلانە وەربگرین كە دێتە پێشمان، دەبێت بە ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكاندا بكەین.

دڵنیام راهێنەر بە شێوازی یاریكردنمان دڵخۆش دەبێت، هەرگیز بە دۆڕان و یەكسان دڵخۆش نابیت، بەڵام دەبێت بە شێوازی یاریكردنمان دڵخۆش بین.

لە یاری پێشوودا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەرامبەر هەڵبژاردەی بەڕازیل بە گۆڵێكی بێ وەڵام تووشی دۆڕان هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button