ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی پێش لووتکەی پرێمەرلیگ گورزێکی دیکەی بەرکەوت

یاریگا –

دۆستانەی نێودەوڵەتیەکان پر نیگەرانی و ترسن بۆ را‌هێنەرانی یانەکان و پلانەکانیان و تا ئێستا چەند یاریزانێک دووچاری پێکان بوونە، کە ئینگلتەرا یەکێکیانە.

ئەمشەویش هەڵبژاردەی سێ شێرەکە بێ پێکان نەبوو کاتێک جۆن ستۆنزی بەرگریکاری هەر لە گێمی یەکەم بەو هۆیەوە گۆڕانکاریی پێ کرا.

ئەوە لە کاتێکدایە هەر ئەم هەفتە بەرامبەر بەرازیل کایل واڵکەر دووچاری هەمان نەهامەتیی بوویەوە، بەڵام لە خۆشبەختی پیپ گواردیۆلا ئەمڕۆ راگەیەندرا کە تەنها بەرکەوتنێک بووە و مەترسی دوورکەوتنەوەی لەسەر نییە. هەر بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە یەکشەممەی گەورە بەرامبەر ئارسیناڵ ئامادە دەبێت.

پێکانی ستۆنز لە کاتێکدایە کە سیتیزنسی پلەی سێیەم لە هەفتەی ٢٩ رووبەڕووی گەنەرزی پێشەنگ دەبنەوە بۆ شەڕکردن لەپێناو سێ خاڵی یارییەکە و پلەی یەکەمیی.

لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ئاستی پێکانەکەی ستۆنز دەردەکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button