ئیسپانیاگرنگترین

چۆن نرخی ڤیتۆر رۆکێ دەگاتە 200 ملیۆن یۆرۆ؟

یاریگا –

ئاندرێ کوێری بریکاری ڤیرۆر رۆکی لە دیمانەیەکی نوێدا تیشکی خستە سەر زۆر لایەنی یاریزانەکە لەگەڵ بارسێلۆنا و باسی لەوە کرد ئێستایش یانەکانی دیکە ئامادەن بە بڕە پارەیەکی زۆر گرێبەست لەگەڵ ناوبراود بکەن.

رۆکی تا ئێستا یەک یاری بۆ بلاوگرانا ئەنجام داوە لە لالیگا لەوەتەی هاتنی لە ئاتڵێتیکۆ پاراناینسێ، بەڵام ئاندرێی بریکاری دڵنایی دەدات مانەوەی و هەروەها باسی وردەکاری گرێبستەکەیشی کرد. لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ RAC 1دا دەڵێت

تا ئێستا ١٠ ملیۆن یۆرۆ لە ئۆفەرەکەی بارسێلۆنا دراوە. لە سێ چوار مانگی رابردوو پێنج ملیۆنیان دا. لە مانگی فێبرایەریش پێنج ملیۆنی دیکە. هەموو شەش مانگێک دەبێت پێنج ملیۆن بدەن تا دەگاتە ٣١ ملیۆنەکەی نرخی گواستنەوەی هەمیشەیی. لە ئێستاشدا لیستێک لە یانەکانی دیکە هەن کە خوازیارن گرێبەست لەگەڵ رۆکی ئەنجام بدەن و بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکەن.

ئەو بریکارە ناڕاستەوخۆ رەخنە لە کەمی بەشداریکردنی یاریزانە ١٩ ساڵانەکە دەگرێت و پێیشی وایە ڤیتۆر شایەنی بڕە پارەیەکی زۆر لەوە زیاترە ئەگەر هەلی پێ بدرێت، بۆیە وتی

ئەگەر لە بارسا وەک یاریزانی سەرەکی یاریی پێ بکرێت، ئەوا لە تەمەنی ٢٠ ساڵی نرخی دەگاتە ٢٠٠ ملیۆ یۆرۆ بە دڵنیاییەوە.

سەبارەت بەوەی کا ئایا ئەگەر بارودۆخەکە هەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت و وەک یەدەک مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بە خواستن دەنێردرێتە دەرەوە، ئەو بریاکرە وەڵامی دایەوە و وتی

ڤیتۆر زۆر دڵخۆشە ئەگەر دەرفەتی هەبێت بەرگری لە درێسەکەی بارسێلۆنا بکات. ئەو لە رووی جەستەیی و ئەقڵیتیشەوە زۆر باشە، چاوەڕێی ئەوەیش خولەکی زیاتری بدرێتێ تا لەناو یاریگا بیسەلمێنێت. چاڤیش زۆری خۆش دەوێت و ڕێزی دەگرێت. بە خواستنیش نانێردرێتە دەرەوە بۆ هیچ کوێ

بۆ زانیاریی زیاتر لە کاتی هاتن و وردەکاری پەیوەندی کردنی بە یانە کەتەلۆنییەکەوە، خوێنەری ئەم ڕاپۆرتەوەی خوارەوەبن

وردەکاری گرێبەستی ڤیتۆر رۆکێ لەگەڵ بارسێلۆنا ئاشکرا دەبێت

بابەتی زیاتر

Back to top button