ئیسپانیا

وردەکاری گرێبەستی ڤیتۆر رۆکێ لەگەڵ بارسێلۆنا ئاشکرا دەبێت

بە بڕی 31 ملیۆن دۆلار پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کردووە

یاریگا –

پێگەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ چەندین وردەکاری سەرنجڕاکێشی گرێبەستی ڤیتۆر رۆکێ، هێرشبەری بەڕازیلی لەگەل بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات.

ڤیتۆر رۆکێی بەڕازیلی لە گواستنەوەی هاوینەدا گرێبەستی تاوەکوو ساڵی 2031 لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ کرد بەڵام لە وەرزی دووەمدا پەیوەندی بەیانەکەوە کرد.

ئێستا پێگەی موندۆ لە راپۆرتێکیدا تیشک دەخاتە سەر وردەکاری گرێبەستی ئەم هێرشبەرە 18 ساڵە لەگەڵ یانە کاتالۆنییەکە کە وردەکارییەکان بەم شێوەیەیە:

بارسێلۆنا بە گرێبەستێک بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و 31 ملیۆن یۆرۆ بە بڕگەی گۆڕاو لەگەڵ یانەی پارانێنسێی بەڕازیلی گەیشتە رێکەوتن. لەو 30 ملیۆنە بارسا تەنها 5 ملیۆنی داوە و ئەوەی تر لە ماوەی هەر 6 مانگ جارێک بەشێوەی قست دەداتە یانە بەڕازیلییەکە.

لە بڕگەی 31 ملیۆن یۆرۆی گۆڕاوە، 25 ملیۆن یۆرۆ لە کاتی بەشداری کردنی لە زیاتر لە 50%ی یارییەکان لە 5 ساڵی داهاتوودا دەدرێت. 5 ملیۆنی تر ئەگەر یاریزانەکە کاندید بێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا و ناوی لە نێوان سێ باشترینەکاندا بێت. هەروەها ئەگەر هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بتوانێت خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەستبهێنێت، ئەوا ملیۆنێک یۆرۆی تر پێشکەشی پارانێنسێ دەکرێت.

لە کۆتاییدا گەر بارسێلۆنا بییەوێت دەستبەرداری رۆکێ ببێت بڕی 20%ی فرۆشتنی بۆ یانەکەی پێشووی ئەتلەتیکۆ پارانێنسێ دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button