کوردستانگرنگترین

هەڵسەنگاندنی یاریگا | ئەرکان مەنسوڕ ئەستێرەی گەڕی بیست و شەشەمی خولی نایابی کوردستان بوو

یاریگا –

ئەرکان مەنسوڕ یاریزانی یانەی ئاکرێ بە ئەستێرەی گەڕی بیست و شەشەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، کە هەفتانە تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی خولەکە دەستنیشان دەکات.

ئەرکان مەنسوڕ لە یاریی ئاکرێ و پێشمەرگەی هەولێر کە یاریی لوتکەی ئەم گەڕەی خولی نایابی کوردستان بوو، باشترین ئاستی پێشکەش کرد و بە دوو ئەسیست بووە هۆی ئەوەی ئاکرێ 3-1 لە پێشمەرگەی هەولێر بباتەوە و بێتە پێشەنگی خولەکە.

ئەرکان مەنسوڕ، ئەستێرەی گەڕی بیست و شەشەمی خولی نایابی کوردستان
ئەرکان مەنسوڕ، ئەستێرەی گەڕی بیست و شەشەمی خولی نایابی کوردستان

ئەرکان مەنسوڕ لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان 8 ئەسیست و 7 گۆڵی کردووە و پێشەنگی گۆڵدروستکارانی خولەکەی گرتووە و تاکە یاریزانە لە خولەکە بەشداریی 15 گۆڵی خولەکەی کردووە.

ئاکرێ لەم وەرزە لە نووسینەوەی مێژوو نزیکبووەتەوە و بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە و بە جیاوازیی دوو خاڵ لەپێشەوەی شێروانە و پێشمەرگەی هەولیر دێن.

لە گەڕی بیست و شەشەمی خولەکە، ئاکرێ سوودمەنترین یانەی گەڕەکە بوو، لە یاریگای خۆی لە پێشمەرگەی هەولێری بردەوە و پێشەنگی بە یانەکەی پیرمام چۆڵ کرد، شێروانەش لە یاریگای خۆی بەبێ گۆڵ لەگەڵ رانیەی میوانی یەکسان بوو.

ئەرکان مەنسوڕ لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان
ئەرکان مەنسوڕ لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان

بابەتی زیاتر

Back to top button