ئیسپانیا

لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئالڤێس ئازاد دەکرێت

یاریگا –

ئەمڕۆ ئێوارە دوای 14 مانگ مانەوەی لە زیندان دانی ئالڤێس بەرگریکاری بەڕازیلی ئازاد دەکرێت.

دادگای باڵای کەتەلۆنیا ئەمڕۆ رەزامەندیی دا بە کەفالەتی یەک ملیۆن یۆرۆ دانی ئالڤێس بە مەرج ئازاد بکرێت، کە ئەو بەرگریکارە بەڕازیلییە زیاتر لە 14 مانگە لە زیندانە، بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکان نێیمار و باوکی پارەی کەفالەتەکەی ئالڤێسیان داوە، بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە ئازاد بکرێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 05:00 بە کاتی بارسێلۆنا (07:00  بە کاتی هەولێر) دانی ئالڤێس بە کەفالەت ئازاد دەکرێت، کە نابێت لە شاری بارسێلۆنا بچێتە دەرەوە و دەبێت هەفتانەش سەردانی دادگا بکات تاوەکو بەیەکجاریی سزایەکەی سەری لادەدرێت.

ئالڤێس بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر خانمێك لە یەکێک لە یانە شەوانەکانی بارسێلۆنا دادگایی کرا و تاوانەکەی بەسەر ساخ بووەتەوە، دادگا بڕیاریدا بە چوار ساڵ و نیو زیندانیکردن و پێبژاردنی 150 هەزار یۆرۆ یاریزانە 40 ساڵانەکە سزا بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button