ئینگلتەرا

ساوزگەیت : چیڵوێل خراپ نیە بەڵام لوک شاو باشترە !

یاریگا-گاریس ساوزگەیت دان بەوەدا دەنێت رەنگە لوک شاو بانگهێشتی یۆرۆ نەکرێت سەرەڕای ئەوەی پێی وایە یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی باڵی چەپ لە جیهان دا.

شاو لە ئێستادا پێکانی ماسولکەی هەیە و رەنگە لە کۆتا هەفتەکانی وەرزی ئەمساڵدا بگەڕێتەوە یاریگاکان بەڵام پێناچێت بانگهێشتی یۆرۆ بکرێت.

لە نەبوونی شاو، چیڵوێل لە جێگەی ئەو بەرامبەر بەڕازیل یاری کرد. ساوزگەیتی راهێنەری ئینگلتەرا لەوبارەیەوە وتی

لوک شاو لە کۆتاییەکانی وەرز دەگەڕێتەوە، بۆیە ئەستەمە ئامادەی ئەوە بێت کە لە 7 یاری یۆرۆ بەشداربێت. پێم وایە چیڵوێڵ بەرامبەر بەڕازیل باش یاریکرد، نامەوێت لەو کەم بکەمەوە بەڵام لوک شاو یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی باڵ چەپ ئەگەر پێکانی نەبووایە.

ئینگلتەرا بە هیوایەکی زۆرەوە هاوینی ئەمساڵ بەرەو یۆرۆ دەکەوێتە رێ و چاوەڕواندەکرێت یەکێک بێت لە پاڵێوراوەکان بۆ بردنەوەی ناسناوەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button