ئینگلتەرا

ئاشلی کۆڵ نوێترین ئەندامی هۆڵی ناودارەکانی پریمەرلیگە

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا ئاشلی کۆڵی وەکو نوێترین ئەندامی هۆڵی ناودارەکانی خۆی راگەیاند.

لە ساڵی 2021 ـەوە پریمەرلیگ بۆ رێزلێنان لە ئەفسانەکانی خولەکە رایگەیاند “هۆڵی ناودارەکان” دەکرێتەوە و تێیدا ساڵانە چەند یاریزانێک رێزیان لێدەگیرێت.  تا ئێستا 22 یاریزان ناویان بۆ ئەو هۆڵە زیادکراوە.

ئاشلی کۆڵ ساڵانێکی زۆر لەگەڵ ئارسناڵ و چێڵسی لە پریمەرلیگ یاری کردووە. ناوبراو وتی

شانازی بەوەوە دەکەم کە خراومەتە هۆڵی ناودارەکان. هەستێکی دڵخۆشکەرە کە لە کۆتایی کاروانی یاریکردنت رێزت لێبگیرێت. هەمیشە بەدرێژایی یاریکردنم هەوڵمدا باشترینی خۆم پێشکەش بکەم. وەکو گەنجێک هەرگیز نازانیت کە دەگەیتە ئەم رۆژە، بەڵکو هەموو رۆژێک هەوڵ دەدەیت و یاری بە یاری هەوڵی خۆ باشترکردن دەدەیت لەپێناو خۆشەویستیت بۆ تۆپی پێ. من یاریم بۆ هەندێک یانەی گەورە و خاوەن هاندەری سەرسوڕهێنەر کردووە. بردنەوەی ناسناو لەگەڵ ئارسناڵی یانەی منداڵیم و لەگەڵ چێڵسی بۆ هەمیشە لەگەڵم دەبن. هەستێکی باوەڕپێنەکراوە کە خراومەتە پاڵ ئەفسانەکانی وەک ئالان شیرەر، تێری هێنری، دیدیە درۆگبا و ریۆ فێردیناند.

کۆڵ لە پریمەرلیگ 384 یاری ئەنجامداوە و سێ ناسناوی خولەکەشی بردووەتەوە (دوو جار لەگەڵ ئارسناڵ و جارێک لەگەڵ چێڵسی).

تەواوی ئەندامانی هۆڵی ناوداران بەم جۆرەیە

ئالان شیرەر، تێری هێنری، ئێرک کانتۆنا، رۆی کین، دەیڤد بێکهام، دێنیس بێرکامپ، فرانک لامپارد، ستیڤن جیرارد، پاتریک ڤیێرا، واین روونی، ئییان وایت، پیتەر شمایکڵ، پاوڵ سکۆڵز، دیدیە درۆگبا، سێرجیۆ ئەگوێرۆ، ڤینسنت کۆمپانی، سێر ئەلێکس فێرگسن، ریۆ فێردیناند، ئارسن ڤینگەر، پیتەر چیک، تۆنی ئەدامس، ئاشلی کۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button