ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کڵۆپ لە پۆستی راهێنەرایەتی ئەڵمانیا دووردەکەوێتەوە

هیواکانی راهێنەری لیڤەرپوول بەهەوادادەچن

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا نیازی نوێکردنەوەی گرێبەستی جولیان ناگلیسمانیان هەیە و بەمەش خەونی یۆرگن کڵۆپ، رەنگە بۆ ماوەیەک دوابکەوێت.

لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی ساڵی رابردوودا، ناگلیسمان رازیبوو بۆ ماوەیەکی کورت ئەرکی مەشقی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بگرێتە ئەستۆ، بەڵام دوای ئەنجامە ئەرێنییەکانی، بێرند نیوندۆرف، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا باس لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ دەکات.

ئەم لێدوانەی نیوندۆرف، رەنگە کۆتایی بە هیواکانی کڵۆپ، راهێنەری ئێستای لیڤەرپوول بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی مانشافت کۆتایی پێبهێنێت.

کڵۆپ دوای 9 ساڵ، لە هاوینی داهاتوودا لیڤەرپوول جێدەهێڵێت و بە قسەی خۆی، بۆ ماوەی ساڵێک لە کاری وەرزشی دووردەکەوێتەوە و سەرقاڵی رێکخستنەوەی ژیانی تایبەتی دەبێت.

نیوندۆرف لە لێدوانێکیدا لەگەڵ کەناڵی ZDF روونیکردووە

شتێکی زۆر گەورە دەبێت، ئەگەر گرێبەستی ناگلیسمان نوێبکەینەوە، ئێمە (ئەڵمانیا) تیمێکی باشین و خەریکە باشتر دەبین. گفتوگۆی چڕ لەگەڵ ناگلسیمان دەستپێدەکەین.

لە ماوەی رابردوودا، قسەکانی ناگلیسمان وەک نیاز و حەزێک بۆ درێژکردنەوەی ئەرکەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لێکدەدرێتەوە، بۆیە هیوای کڵۆپ بۆ وەرگرتنی پۆستەکە رەنگە بۆ ماوەیەکی درێژ دوابکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button