ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ یاریزانێكی پێشووی ریال مەدریدی دەوێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دەیەوێت لە ماوەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ میگێل گۆتیرێز یاریزانی پێشووی ریال مەدرید واژۆ بكات.

گۆتیرێز لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2022 بە بەهای چوار ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە جیڕۆناوە كرد.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ جیڕۆنا پێشكەشی دەكات، ئارسیناڵ گرنگی تەواو بە گواستنەوەی میگێل گۆتیرێز دەدات.

لە راپۆرتەكەی هەمان سەرچاوەدا هاتووە، لەهەمان كاتدا خواستی بەرگریكارەكە گەڕانەوەیە بۆ ریزەكانی ریال مەدرید.

میگێل گۆتیرێز بە درێسی ریال مەدریدەوە

لەم وەرزەدا گۆتیرێز لەگەڵ جیرۆنا بەشداری لە 32 یاری كردووە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا و توانیویەتی گۆڵێك بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button