ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

بۆچی ئێمباپێ بە ناڕاستەوخۆش باسی پەیوەندیکردنی بە ریال مەدریدەوە نەکردووە؟

یاریگا –

مانگێک زیاتر تێدەپڕێت بەسەر بڕیاری رۆیشتنی کیلیان ئێمباپێ لە پاریس سان جێرمان و هێشتایش چ بە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ وێستگەی داهاتووی خۆی باس لێوە نەکردووە.

ئەگەرچی تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمی لە زاری خودی کیلیانەوە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام هەر زوو سەرچاوەکان پەییان برد بە رێککەوتنی ئەستێرە فەرەنسییەکە لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید. بە جۆرێک کە کە ئاسی ئیسپانی گەشتە ئەو زانیارییەی ناسر خلێفی خۆی ددانی بەو راستیەدا ناوە ئێمباپێ لەگەڵ شاهانەکانی ئیسپانیادا گەشتووەتە رێککەوتن.

ناسڕ خلێفی دانیپێدانا، گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ ریاڵ مەدرید ته‌واوبووه‌

ئەمڕۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا ئەو نهێنیەی درکاند کە بۆچی تا ئێستا هێرشبەرەکەی پی ئێس جی خۆی پاراستووە لە باسکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرەنگی.

رۆژنامەکە هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە یاریزانە نێودەوڵەتیە ٢٥ ساڵانەکە درک بەوە دەکات ئەگەرێکی کراوەیە هەردوو یانە لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەکتر ببنەوە. ئەوەش بە واتای نایەوێت لە روودانی هەر سیناریۆیەکدا، لەیەکدانەوەی زۆر و مشتومڕ بهێنێتە ئاراوە.

بۆ وەبیرهێنانەوە، تاکە ئەگەر بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی نێوان کوڕانی هەردوو پایتەخت، تەنها یاریی کۆتاییە. بەوپێیەی پاریس لە قۆناخی چارەکی کۆتایی رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە و براوەی نێوانیان لە چوارگۆشەی زێڕین بەرامبەر براوەی نێوان ئەتڵەتیکۆ مەدرید و دۆرتمۆند دەبێتەوە. لە کاتێکدا کوڕانی قەڵای سپی مان سیتی کەوتووەتە بەرامبەر و، بۆ پێش کۆتایی یانەکانی یان بایەرن میونخ یاخود ئارسیناڵی لەپێشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button