بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

چوامینی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا چوونی ئێمباپێی بۆ ریال مەدرید راگەیاند بەڵام دواتر سڕایەوە

یاریگا –

چوامینی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا چوونی ئێمباپێی بۆ ریزەکانی ریال مەدرید راگەیاند، بەڵام دواتر لێدوانەکەی ئەو ناوەڕاستکارە فڕەنسییە سڕایەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کەناڵی Telefootـی فڕەنسی لێدوانێکی ئۆرێلین چوامینی ناوەڕاستکاری ریال مەدریدی بڵاوکردەوە، تیایدا چوامینی لەبارەی کیلیان ئێمباپێ دەڵێت :’ئیسپانییەکان دەزانن ئێمباپێ کێیە، بەڵام سەرەڕای ئەوە با رۆژانە ببینن ئەوکات باشتر دەیناسن و دەزانن ئێمباپێ کێیە’.

قسەکانی چوامینی دەرخەری ئەوەن کە هەموو شتێک لەبارەی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید کۆتایی هاتووە و تەنیا ماوە بەفەرمی گرێبەستەکە رابگەیەنرێت، کە تەنیا دوای ماوەیەک ئەو لێدوانەی چوامینی لەلایەن کەناڵ فڕەنسییەکەوە سڕایەوە.

Tchouameni

لەلایەکی دیکە هەر ئەمڕۆ کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری پاریس سانجێرمانی فڕەنسی لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی تێلیفووتی فڕەنسی لەبارەی داهاتووی خۆی دەڵێت :’پێش جامی نەتەوەکانی ئەوروپا خەڵکی بڕیاری کۆتایی من دەزانن، من ئێستا ئارام و لەسەرخۆم، بەڵام پێش یۆرۆ هەمووان بڕیارەکەی من دەزانن، ئەوکات بە گڕوتینەوە بە ئاسوودەیی لەپێناوی دەستکەوتی مەزن لەگەڵ هەڵبژاردەکەم دەچمە ناو پاڵەوانێتییەکە’.

بابەتی زیاتر

Back to top button