بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ: لە پاریس سانجێرمان کەس لەبارەی داهاتووم قسەم لەگەڵ ناکات

یاریگا –

ئێمباپێ لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت :’لە پاریس سانجێرمان کەس لەبارەی داهاتووم قسەم لەگەڵ ناکات’.

کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری پاریس سانجێرمانی فڕەنسی لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی تێلیفووتی فڕەنسی لەبارەی داهاتووی خۆی دەڵێت :’پێش جامی نەتەوەکانی ئەوروپا خەڵکی بڕیاری کۆتایی من دەزانن، من ئێستا ئارام و لەسەرخۆم، بەڵام پێش یۆرۆ هەمووان بڕیارەکەی من دەزانن، ئەوکات بە گڕوتینەوە بە ئاسوودەیی لەپێناوی دەستکەوتی مەزن لەگەڵ هەڵبژاردەکەم دەچمە ناو پاڵەوانێتییەکە’.

هەروەها ئێمباپێ دەشڵێت :’بابەتی داهاتووی من ئێستا لە پاریس سانجێرمان بابەتی گەرمی رۆژ نییە، ئێستا لە پاریس سانجێرمان کەس لەبارەی یانەی داهاتووی خۆم قسەم لەگەڵ ناکات’.

هاوینی داهاتوو ئێمباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و بڕیاریداوە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی فڕەنسا و ئیسپانیا، ئەو هێرشبەرە فڕەنسییە لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتن و پێش یۆرۆی 2024 بەفەرمی گرێبەستەکەی رادەگەیەنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button