ئیتاڵیاگرنگترین

ئینتەر میلان دۆخی یاریزانێکی نیگەرانی بایەرن دەقۆسێتەوە

یاریگا –

یانەی ئینتەر میلان کەوتووەتە خۆی بۆ قۆستنەوەی دۆخی یاریزانێکی بایەرن میونخ کە لە یانەکەی دڵخۆش نییە. هەر بۆیە پیشەنگەکەی سێریائەی دەیەوێت ئۆفەرێکی پێش بکات بۆ قایلکردنی بۆ ریزەکانی.

کیم مین جای، کە کەمتر لە ساڵێکە لە ناپۆلیەوە بە گڕێبەستێکی پێنج وەرزی و بە بڕی ٥٨ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە باڤارییەکانەوە کرد، بەهۆی کەمی بەشداری پێکردنەوە نیگەرانە لەسەر کورسی یەدەک و سەرچاوەی گازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیش ئاشکرای کردووە کە نێرازۆری نیازیان لە گواستنەوەی هەیە.

سەرچاوەکان لە ئیتاڵیاوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئینتەر ئەستێرە کۆرییەکەی وەک باشترین بژاردە بیر لێ کردووەتەوە بۆ شوێنگرتنەوەی فرانچیسکۆ ئیچێربی ئیتاڵی کە چەند رۆژێک بەر لە ئێستا لە کامپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نێرداروەتەوە ماڵەوە بە تۆمەتی گوفتاری رەگەزپەرستانە لە دژی خوان خیسۆسی بەرازیلی لە یانەی ناپۆلی.

کیم مین نامۆ نییە بە خولی ئیتاڵی و ئەو ماوەیەی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ کاتێک لە ناپۆلی بوو، ڕەگەزێکی سەرەکی یانەکە بوو لە بردنەوەی نازناوی ئەو ساڵە و هاوکات خۆیشی وەک بەرگریکاری وەرز دیاری کرا.

لا گزێتا ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە رەنگە گواستنەوەکەی هاوشێوەی ئەوەی رۆمیلۆ لوکاکۆ بێت و بۆ دوو وەرز بە خواستن بیگوازنەوە میلانۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button