سعودیە

ڤیدیۆ | کریستیانۆ رۆناڵدۆ ریکڵام بۆ شیری حوشتر دەکات

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە نوێترین دەرکەوتنیدا ریکڵام بۆ مارکەیەکی شیری حوشتر دەکات کە لە سعوودیە بەرهەم دەهێنرێت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و یانەی نەسڕی سعوودی لە هەژمارەکانی خۆی لە سۆشیاڵ میدیا ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ژووری جلگۆڕینی یانەی نەسڕ بوتڵێک شیری حوشتر دەخواتەوە کە ریکڵامێکە بۆ کۆمپانیایەکی سعوودی و پیرۆزبایی مانگی رەمەزانیش لە موسڵمانان دەکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریکڵامەکەیدا شیری حوشتر بە خواردنەوەیەکی تەندروست دادەنێت و نووسیویەتی :’مرۆڤی تەندروست خواردنەوەی تەندروست هەڵدەبژێرێت’.

نوق کە بە زمانی عەرەبی بە مانای (حوشترەکان) دێت، کۆمپانیایەکی سعوودیە ساڵی 2021 دامەزراوە و تایبەتە بە بەرهەمهێنانی شیری حوشتر.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button