ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چابی ئاڵۆنسۆ یانەی داهاتوویی هەڵدەبژێرێت

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ نابێت بە راهێنەری نوێی لیڤەرپوولی ئینگلیزی.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت، فلۆریان پلاتنبێرگ ئاشکرایکردووە، ئەگەری هەیە چابی ئاڵۆنسۆ هاوینی داهاتوو ریزەکانی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی جێبهێڵیت و دەست لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی بکێشێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی فلۆریان، ئەگەر ئاڵۆنسۆ لیڤەرکوزن جێبهێڵێت، ئەوا پۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە ئەستۆ دەگرێت و نابێت بە راهێنەری لیڤەرپوولی ئینگلیزی.

ئەمەس لە کاتێکدایە یۆرگن کڵۆپی ئەڵمانی لە کۆتایی ئەم وەرزە دەست لە پۆستی راهێنەرایەتی لیڤەرپوول دەکێشێتەوە، رێدز هیواخواز بوو ئاڵۆنسۆی ئیسپانی بکات بە شوێنگرەوەی.

راهێنەرە ئیسپانییەکە وەرزێکی سەرسوڕهێنەر لەگەڵ لیڤەرکوزن بەڕێدەکات، تا ئێستا تووشی شکست نەبووە، بە کۆکردنەوەی 70 خاڵ و بە جیاوازی 10 خاڵ لەپێش باڤارییەکان پێشەنگی بۆندسلیگای گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button